به‌غداد-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه جهخاى له‌وه كرده‌وه كه یاساى خانه‌نشینى نوێ 200 هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى دابین ده‌كات له ساڵى داهاتوو.
ناجى سعێدى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"یاساى خانه‌نشینى نوێ 200 هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى دابین ده‌كات، سه‌ربارى پله‌كانى سڕین و نوێ كردنه‌وه كه زیاتر له 250 هه‌زار پله مه‌زه‌نده ده‌كرێت".
سعێدى له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ووتى "سه‌رۆك وه‌زیران پێش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له رووى بنه‌ماوه ده‌نگى له سه‌ر بودجه‌ى گشتى وڵات داوه، وه‌له ئێستادا بودجه له وه‌زاره‌تى داراییه به‌هۆى بوونى چه‌ندین كێشه‌وه".