به‌غداد-اه‌ع
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا جێمس جێفری و باڵیۆزی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق ماسیۆ تیولەر و شاندی یاوەری.
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) كه‌وتووه بڵاوى كرده‌وه" لە میانی دیدارەکەدا باس لە پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و جێ بەجێکردنی چاکسازییەکان کرا، ھاوکات جەختیشکرایەوە لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوو وڵات‌دا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات".
هه‌ر له به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه"به‌رهه‌م وجێفرى گفتوگۆیان كرد لە بارەی دوا پێشھاتە سیاسییەکانی سوریا و ناوچەکە و پێویستی بەرجەستەکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە جیھاندا".