عه‌بدولمه‌هدى:حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر كۆمه‌ڵێك بڕیار له‌باره‌ى ئه‌و كه‌یسانه‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌رگه‌ى دواخستن ناگرن

  • 4-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌میان وتارێكى له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایگه‌یاند،ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانى مه‌رجعیه‌تى ئاینى بووه‌،وڕه‌نگه‌ یه‌كێك بێت له‌چاره‌سه‌ره‌كان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانى ئێستا..
     
    عه‌بدولمه‌هدى له‌وتاره‌كه‌یه‌دا كه‌(اه‌ع)چاودێرى كردبوو داواى له‌"هێزه‌ سیاسییه‌كان كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوێكى نوێ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران"ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"پانزه‌ رۆژ له‌به‌رده‌م هێزه‌ سیاسییه‌كاندایه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران ،وماوه‌ى سى رۆژ له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوودایه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ى وهه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ له‌پێناو پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو".
     
    وتیشى "ئه‌و قه‌یرانه‌ توونده‌ى رووبه‌رووى وڵات بووه‌وه‌ رێگر له‌وه‌ى له‌و ڕه‌وشه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش بكات و،خۆپیشاندانه‌كانیش هەموویانی هۆشیاركردەوە كە چەند هاوكێشەیەكی داخراو هەن،روونیشیكرده‌وه‌ چه‌ندین هه‌ڵه‌ هاوته‌ریبى به‌رێوبردنى ده‌وڵه‌ت بوون له‌نێویشیاندا پشكپشكێنه‌ وگه‌نده‌ڵى،وخۆپیشانده‌كانى جه‌ماوه‌ر هانى حكومه‌ت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى كار وچاكسازى ئه‌نجام بدات ،چونكه‌ به‌بێ خۆپیشاندانه‌كان نه‌ده‌توانرا گۆڕانكارى ئه‌نجام بدرێت له‌یاساى كۆمسیۆن وهه‌ڵبژاردنه‌كان.
     
    عه‌بدولمه‌هدى دووپاتیشیكرده‌وه‌ "حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر له‌ئاستى حكومه‌تى ئاسایی كه‌متره‌ ،بۆیه‌ حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ناتوانێت پرۆژه‌ یاساكان پێشكه‌شى په‌رله‌مان بكات،له‌نێویشیاندا یاساى بوودجه‌ كه‌حكومه‌ت له‌ماوه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م هه‌وڵى پێشكه‌شكردنى پرۆژه‌كه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دا ،به‌ڵام دۆخه‌كه‌ رێگر بوو له‌وه‌ى یاساى بوودجه‌ پێشكه‌ش بكرێت" ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا حكومه‌ته‌كه‌ى راپۆرتێك له‌باره‌ى ده‌سكه‌وته‌كانى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌هاوكێشه‌ وژماره‌ پێشكه‌ش ده‌كات،هه‌روه‌ها حیساباتى حكومه‌ته‌كانى ڕابردوویش ره‌وانه‌ ده‌كات"،
    عه‌بدولمه‌هدى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو ئه‌رك وكارى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ئه‌وه‌یه‌"كۆمه‌ڵه‌ بڕیارێك له‌باره‌ى كه‌یس ورێكاره‌كان ده‌دات كه‌ئه‌گه‌ر دواخستنیان نییه‌ ،وله‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ى ڕاده‌وه‌ستێت بۆ رێگه‌دان به‌ حكومه‌تى داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى خۆى دابنێت".