به‌غدا-اه‌ع
دكتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار له‌گه‌ڵ باڵیۆزانى سێ وڵات گفتوگۆى دواپێشهاته سیاسییه‌كان كرد
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه ، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ چوار شەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزانی ھەرسێ وڵاتی، بەریتانیا ستیڤن ھیکی و ئەڵمانیا ئۆلە دییەل و فەرەنسا برۆنۆ ئەوبێرت لە عێراق.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە پشتیوانی نێودەوڵەتی لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و جێ بەجێکردنی چاکسازییەکان لە عێراقدا کرا، ھاوکات چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا خرایە ڕوو، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو "سه‌رۆك به‌رهه‌م گفتوگۆى کردووه لەبارەی دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان.