جوتیارانی ژاپۆن جۆرێكی نوێی مۆز بەرهەمدەهێنن

  • 3-01-2018, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع جوتیارانی ژاپۆن سەرکەوتووبوون لە چاندن و بەرهەمهێنانی جۆرێکی مۆز کە بەتوێکڵەکەیەوە دەخورێت و هیچ زیانێکی بۆ جەستەی مرۆڤ نییە. بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی جوتیارەکانی ژاپۆن لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیاوە توانیویانە کەشێکی وا دروستبکەن کە هاوشێوەی کەشوهەوای سەردەمی چاخی سەهۆڵین بێت کە ئەوکات مۆزەکان بە توێکڵەوە دەتوانرا بخورێت. بەرهەمهێنانی ئەو مۆزەی بە توێکڵەوە دەخورێت ماوەی دوو ساڵی دەوێت تاکو ئەوکاتەی پێدەگات و گەورە دەبێت، بەڵام جوتیارەکانی ژاپۆن جۆرێک لە تەکنۆلۆژیا بەرهەمدەهێنن کە ئەو ماوە زۆرە کەمدەکاتەوە بۆ چوار مانگ و مۆزەکە دەخەنە بازاڕەکانەوە. ئەو جوتیارانە کەشوهەوایەکیان دروستکردووە بۆ ئەو مۆزە کە پلەی گەرماکەی لە ژێر 60 پلەی سەدیەوە، نەمامەکان بەرلەوەی بڕوێنن سڕدەکرێن، دواتر دەخرێنە ژێر خاکەوەو ئەوکاتەی سەهۆڵەکە دەتوێتەوە بەخێرایی گەشەی پێدەدات و زووتر مۆزەکە پێدەگات. ئەو مۆزانە بۆ هەر 10 دانە نرخەکەی دەگاتە 5.70 دۆلاری ئەمەریکی ئەوەش بە نرخێکی گرانبەها لەو وڵاتە تەماشادەکرێت.