چاودێرى-بهغداد
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوەوە.
لە سەرەتای کۆبوەنەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی دوایین دەرئەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە پڕۆژە بودجەی 2020 لە لایەن شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا خرایەرو.
ههروهها له كۆبونهوهكهى ئهنجومهنى وهزیراندا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان و گرفت و ئاستەنگەکانی کرد.
لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا هەمو هەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ باشترکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، بۆ ئەم مەبەستەش پشتیوانی پڕۆژەی پێوەری زیرەک بۆ کارەبا دەکات بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هاوڵاتییاندا بێت .
بەپێی رێنماییەکانی وەزارەیت، رێوشوێنی تووندیش بەرامبەر سەرپێچیکاران و ئەوانەی زیادەڕۆیی بۆ سەر تۆڕی کارەبا دەکەن دەگیرێتەبەر.