به‌غدا-اه‌ع
دكتۆر نورى سه‌باح دلێمى وه‌زیرى پلاندانان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌گه‌ڵ ستیفن هیكى باڵیۆزى به‌ریتانیا رێكاره‌كانى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا تاوتوێ كرد به‌و پێیه‌ى خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵات بكات.
وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"دلێمى ستایشى ئه‌ركه‌كانى به‌ریتانیا كردووه له‌بنیاتنانه‌وه وسه‌قامگیرى عێراق"،داوایشى له‌كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان كردووه سوود له‌ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان وه‌ربگرن،وشاره‌زایی وپسپۆرێتى خۆیان له‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان گه‌شه‌پێدان پێشكه‌ش بكه‌ن ،وپاڵپشتى به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى تایبه‌ت بكه‌ن له‌ژێر رۆشنایی ستراتیژیه‌تى پێشكه‌وتن ولێهاتوویی بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت هاوبه‌شییه‌ك دروست بكات بۆ بووژانه‌وه‌ى ره‌وشى گه‌شه‌پێدان وخزمه‌تگوزارى ودابین كردنى هه‌لى كارى زیاتر بۆ گه‌نجان".
هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له"قووڵایی په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كانى نێوان عێراق وبه‌ریتانیا كرده‌وه كه‌ده‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانى نیشتمانى ،له‌رێگاى به‌شداریكردن له‌به‌داراییكردنى پرۆژه بچووك ومامناوه‌نده‌كانى گه‌نجان وپاڵپشتى كردنى تواناسازى ژنان
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى به‌ریتانیا "ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى پیشاندا بۆ زیاتر پاڵپشتى كردنى عێراق به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌داراییكردنى سندوقى متمانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وجێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌كانى دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه وبه‌تواناكردنى ده‌زگاكانى حكومه‌تى په‌یوه‌ندیدارى به‌گه‌شه‌پێدانه‌وه"،له‌هه‌مان كاتیش‌دا ستایشى رۆڵى گه‌شه‌پێدانى وه‌زاره‌تى پلاندانان كرد كه‌سووره له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاریكارى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى".