بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ چوارشەممە، پێشواوزی كرد لە بەرێز عەلا موسا باڵیۆزی میسر لە عێراق.
بهپێ نوسینگهى ڕاگهیاندنى نوسینگهى سهرۆك پهرلهمان كهدهستى (اهع)كهوتووه "لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و كۆماری میسر و بارودۆخی سیاسی وڵات".
هەر لە دیدارەكە باڵیۆزی میسر نامەیەكی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسری گەیاندە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و تیایدا پشتیوانی تەواوی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیری و یەكێتی خاك و گەلی عێراق نیگەرانی خۆشی نیشاندا لە دەستوەرنەدانی دەرەكی لە كاروباری ناوخۆی عێراق، تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی سەربەخۆیی بریاری عێراقی و رێگە نەدان بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق ئەوەی پەیوەندی بە دیاریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێ هەیە و تەئكیدیشی كردەوە حكومەتی میسرپشتیوانی لە هەر رێكەوتنێكی هێزە سیاسیەكان دەكات لەوبارەیەوە بەمەرجێك لەلایەن گەلی قێراقەوە پەسەند بكرێت.
لای خۆیەوە حهلبوسى سڵاوی بۆ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و عەلی عەبدولعال سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نارد و تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاركاری دۆستانەی نوێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكان بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكات.