به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه جموجۆڵه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان رۆڵیان ده‌بێت له‌فراوانكردنى به‌شداریكردنى چینى گه‌نجان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند"كه‌عبى له‌میان پێشوازى كردنى له‌ئه‌لیس وولبۆل جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق به‌هاوه‌ڵى منوج ماتیۆ سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى سیاسی وژماره‌یه‌ك راوێژكارى سیاسی له‌نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یۆنامى،دووپاتیكردۆته‌وه
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانى ئه‌م دواییه وده‌نگه‌كانى ڕاپه‌ڕین كه‌داواى گۆڕانكارى ده‌كه‌ن رۆڵیان ده‌بێت له‌پته‌وكردنى نوێنه‌رایه‌تى گه‌نجان به‌شێوه‌یه‌كى فراوان وبه‌پێ سیسته‌مێكى هه‌ڵبژاردنى دادپه‌روه‌ر ویه‌كسان وسه‌قامگیر له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنێكى سه‌ربه‌خۆ وبێگه‌ردى هه‌ڵبژاردنه‌كان،هه‌روه‌ها هه‌مواركراوه پێشنیاره‌كانى هه‌ردوو یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وكۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مێژوویی وه‌سفكرد چونكه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ داواكارى ڕه‌واى خۆپیشانده‌ران".