بةغداد-اةع
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵەی بەشێک لە میدیاکان سەبارەت بە پەسەندنەکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتو و گێڕانەوەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە لایەن سەرۆک کومارەوە بڵاویانکردوەتەوە "دورە لە راستییەوە".
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بةيانامةيةكى بلاَوكردةوة كة كؤثيةكى دةستى ئاذانسى هةوالَى عيَراقية(اةع) كةوتووة رایگەیاند، "ئەو ھەواڵەی دەزگاکانی راگەیاندن و وێب سایتەکانی سۆشیال میدیا بڵاویان کردوەتەوە، سەبارەت بەپەسەند نەکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتو و گێڕانەوەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە لایەن سەرۆک کومارەوە دورە لە راستیەوە".
بۆ هەمو لایەکی دوپات دەکەینەوە کە ئەو ھەواڵە بەھیچ جۆرێک ڕاست نییە
ئاماژە بەوەشکراوە، "بۆ هەمو لایەکی دوپات دەکەینەوە کە ئەو ھەواڵە بەھیچ جۆرێک ڕاست نییە".
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، "پابەندبن بە وردی و دروستی گواستنەوەی ھەر ھەواڵێک لەم کاتە ھەستیارەدا کە وڵاتی پێداتێدەپەڕێت".