به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دانیشتنى خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران سازكرد بۆ تاوتوێ كردنى ئه‌ركى حكومه‌ت له‌كاربه‌رێكردنى رێكاره‌كان له‌پێناو به‌رده‌وامى كارى ده‌وڵه‌ت وده‌زگاكانى وبه‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆمه‌ڵێك بڕیار وراسپارده‌ى ده‌ركردووه،گرنگترینیان راسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئابوورییه له‌باره‌ى دواخستنى هاورده‌كردنى ئه‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییانه كه‌پێداویستى ناوخۆییان پڕكردۆته‌وه وتاكاتێكى نادیار.
وبه‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى هه‌ردوو خاڵى(یه‌كه‌م،دووه‌م)له‌مادده‌ى(2)ى یاساى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ژماره(20)ى ساڵى 2016، مادده‌ى80 /خاڵى سێسه‌مى ده‌ستوور ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه درا:
1. ده‌بێت خاوه‌ن كۆمپانیا وكارگه وكارخانه وگه‌نجینه ودوكانه بازرگانى وپیشه‌سازى وپیشه‌یی وئوتێل وچێشتخانه وقاوه‌خانه وشانۆ ویانه وپاركه گه‌شتیارى ونوسینگه پیشه‌یی وده‌زگا رۆشنبیرى ووه‌رزشى وباخچه‌ى خۆشى ونه‌خۆشخانه ونۆرینگه ته‌ندروستى وبنكه بازرگانییه‌كان كامێراى چاودێرى له‌گه‌ڵ ئامێرى تۆمارى فیدیۆیی،وشوێنى دانان وكوالێتى هونه‌رى وماوه‌ى تۆماركردنى به‌پێ رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ داده‌نرێت.
2.ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌خاڵى (1)ى سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكراوه ده‌بێت تابلۆى راشكاوى دابنێن بۆ ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتیان دیار بێت شوێنه‌كه به‌كامێرا چاودێرى كراوه.
3.نابێت خاوه‌ن ئه‌و دام وده‌زگایانه كۆپییه‌كى تۆماره‌كه یان بینیى تۆماره‌كه پیشانى كه‌س بده‌ن به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌كردن یان له‌سه‌ر بنه‌ماى بڕیارێكى دادوه‌رى ،هه‌روه‌ها لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگه‌پێدراون ژماره‌یه‌ك كامێراى چاودێرى وئامێرى تۆماركردن له‌به‌ر پێداویستى ئه‌منى به‌سیسته‌مه‌كانى خۆیان ببه‌ستن.
4. قه‌ده‌غه‌كردنى دانانى كامێراى چاودێرى له‌ژوورى چاره‌سه‌رى سروشتى یان ئه‌و شوێنانه بۆ به‌مه‌به‌ستى كه‌سایه‌تى به‌كاردێت.
5.كامێره‌كانى چاودێرى رووبه‌رووى چاودێرى وپشكنین ده‌بن له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌مه‌به‌ستى زانینى مه‌وداى پابه‌ندبوونى به‌رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسیسته‌مى گشتى.
6.وه‌زیرى ناوخۆ مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌ر ده‌زگایه‌ك بۆ خاڵى (1)ى سه‌ره‌وه زیادبكات ئه‌گه‌ر هات بارودۆخى ئه‌منى وبه‌رژه‌وه‌ندى گشتى پێویستى هه‌بوو.
7.ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌رپێچى ئه‌وخاڵانه‌ى سه‌ره‌وه بكات به‌پێ بنه‌ماكانى یاساى سزاكانى ژماره(111)ساڵى 1969(هه‌مواركراو) سزا ده‌درێت.
هه‌روه‌ها بڕیار له‌باره‌ى ڕاسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ وزه كرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
ه‌خشینى ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌باره‌ى واژۆكردنى هه‌مواركردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ڕه‌سه‌نى ته‌واوكردنى پرۆژه‌ى وێستگه‌ى سه‌ڵاحه‌ددین بۆ وزه (2X630 میكا وات )له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى CMEC چینى ،كه‌بڕه‌كه‌ى(452884312) دۆلاره،به‌ته‌نها چوارسه‌د وپه‌نجاو ودوو ملیۆن وهه‌شت سه‌د وهه‌شتاوچوار هه‌زار وسێسه‌د ودوانزه دۆلار ،وبۆماوه‌ى (12)مانگ به‌پێ ڕه‌شنووسى هه‌مواركراوى ژماره(2)وئاگاداركردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی/هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ى قه‌رزى گشتى وژمێریارى دراو،بۆ پاڵپشتى جێ به‌جێ كردنى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كه به‌پێ نووسراوى وه‌زاره‌تى كاره‌با.