به‌غداد-اه‌ع
ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دووپاتى كرده‌وه كه به‌هێچ شێوه‌یه‌ك هێزى سه‌ربازى شه‌ڕكه‌رى ئه‌مریكى له عێراقدا بوونى نێه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌و هێزه ئه‌مریكیانه‌ى له ئێستادا له عێراقن ئه‌ركیان پێشكه‌ش كردنى پاڵپشتى لۆجستی و ڕاهێنانه ، هه‌ندێك جار به‌كاریان ده‌هێنین بۆ وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى".
خه‌فاجى وتیشى"ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه له ئێستادا باس له جم‌وجۆل وگواستنه‌وه‌ى هیزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له نێوان عێراق و سوریا دووره له ڕاستیه‌وه، و هه‌ماهه‌نگى ته‌واومان هه‌بوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له كاتى له‌شكركێشى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا، به‌ڵام له‌ئێستادا هاتنه ناوه‌وه و چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه ئه‌مریكیه‌كان بۆ نێو خاكى عێراق به بێ ڕه‌زامه‌ندى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان نابێت".