به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان به‌نده‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند"سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆك په‌رله‌مان وهه‌ردوو جێگره‌كه‌ى حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى وبه‌شیر حه‌داد كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان ولیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى سازكرد بۆ تاوتوێ كردنى به‌نده‌كانى پرۆژه یاسا هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه كرد"كه‌عبى داواى له‌سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان كردووه یاسایه‌كى پته‌و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دابڕێژن متمانه‌ى شه‌قامى عێراقى به‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن وپرۆسهى سیاسی بگه‌ڕێنێته‌وه وهه‌روه‌ها چینى گه‌نجان كهلهئهمڕۆدا له‌شه‌قامه‌وه نزیكن تیایدا به‌شدار بن "،له‌هه‌مان كاتدا داوایشى كردووه كۆتایهك بۆ نوێنه‌رایه‌تى كردنى چینى كه‌مئه‌ندامان ته‌رخان بكرێت".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه كهنوێنهرى نوسینگه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ئاماده‌ى بوو كۆمه‌ڵێك خاڵى گرنگ تاوتوێ كران وبڕیاریش درا ئه‌م خاڵانه ره‌وانه‌ى گفتوگۆكردن بكرێن له‌كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێوان لیژنه‌ى یاسایی وشاره‌زایانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وشاره‌زایانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ده‌رخستنى ڕا‌وبۆچوونى هونه‌رى وپهیڕهوكردنى له‌ده‌نگداندا".