چاودێرى-اهع
حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرۆژەیاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕهوانهى پەرلەمان دهكاتهوه و داوا دەكەن "بەرِەچاوكردنی سوود و بەرژەوەندی گشتی و باری دارایی هەرێمی كوردستان پێداچوونەوەی پێدا بكرێت".
لە نووسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كە بۆ پەرلەمانی كوردستانی ناردووەتەوە و واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی لەسەرە، ئەوە خراوەتەڕوو، "گۆڕانكاری لە ئامار و داتای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست كراوە"، هەر بۆیە داواكراوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان پێداچوونەوەی پێدا بكرێت، ئەوەش "بەڕەچاوكردنی سوود و بەرژەوەندی گشتی و باری دارایی هەرێمی كوردستان".
پێشتریش سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، یاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانی بۆ پەرلەمانی کوردستان ناردەوە و هۆكارەكەشی روونكردبووەوە كە گەڕاندنەوەی یاساكە لەسەر داوای سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و پێشنیازی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بووە، بەهۆی بوونی چەند تێبینییەك لەسەر هەندێك لە بڕگە و ماددەكانی یاساكە.