چاودێرى-اه‌ع
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتو.
رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره 8ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/12/4.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە پشت به‌ستن به حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له مادده‌ى 18ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق.