حه‌شدى شه‌عبى:تیرۆرستانى داعش چه‌ندین په‌لامارى تیرۆرستى له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن

ئەمنی
  • 2-12-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غداد-اه‌ع

     
    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ تیرۆرستانى داعش چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانى عێراق رووى داوه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ 6 سه‌ربازى حه‌شدى شه‌هید بوون و 17 دیكه‌ش برینداربوون ئامر لێواى 20ى حه‌شدى شه‌عبیش یه‌كێكه‌ له‌ برینداران.
     
    له‌ به‌یانامه‌یه‌كى ده‌سته‌كه‌ كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند:"له‌ چه‌ند شوێنێكى ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان تیرۆرستانى داعش كرده‌وه‌ى تیرۆرستیان ئه‌نجام داوه‌ به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ڕه‌وشى ئه‌منى و سیاسى وڵات".
     
    له‌به‌یانه‌مه‌كه‌ى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا هاتووه‌" گرنگترین ئه‌و ناوچانه‌ى پارێزگاى دیاله‌ بووه‌ كه‌ شه‌وى ڕابردوو شه‌ڕێكى به‌هێز له‌ نێوان حه‌شدى شه‌عبى و تیرۆرستانى داعش رووى داوه‌ ئامانج له‌م په‌لاماره‌ى داعش روخانى شاره‌كه‌ بووه‌ له‌رووى سه‌ربازیه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان كه‌ ناوچه‌ى ئیمام وه‌یس بكه‌وێته‌وه‌ چنگى تیرۆرستانى داعش".