به‌غداد- اه‌ع
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات كرا دوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و گرنگی دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانێكی نوێ كە بتوانێت ئیدارەی قۆناغی داهاتوو بدات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مه‌حمه‌د حه‌لبوسى له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵ عێراقیه(اه‌ع) كه‌وتووه ڕایگه‌یاند: لەدیدارەكەدا حه‌لبوسى و نوجه‌یفى تاوتوێی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا و تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان هاوپەیمانی هێزە عێراقیەكان و بەرەی رزگاری و گەشەپێدان لەقۆناغی ئێستادا بۆ دەربازبوون بە بۆچونێكى یه‌كگرتوو".