ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ اه‌ع:سنورمان له‌گه‌ڵ سوریا به‌ته‌واوه‌تى كۆنتڕۆڵ كراوه‌

ئەمنی
  • 2-12-2019, 00:00
  • +A -A

    به‌غداد-اه‌ع-نه‌سار ئه‌لحاج
    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ سنورى عێراقى -سورى به‌ته‌واوه‌تى له‌ژێر كۆنتڕۆڵ دایه‌.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ى(اه‌ع) ڕاگه‌یاند:"گه‌لى عێراق دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سۆپاى عێراقى له‌ سه‌ر سنوره‌ له‌ سوریا".
     
    خه‌فاجى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد"پاسه‌وانانى  سنور و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى جێگیرن له‌ سنورى عیراق-سوریا تواناى پاراستنى سنورى هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان".
     
    خه‌فاجى له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا ووتى"وه‌زاره‌تى به‌رگرى چه‌ندین كامیراى زیره‌ك و بورج و دڕكى تیژ و به‌ربه‌ستى خوڵاوى داناوه‌ له‌ قائیم به‌ ئاراسته‌ى ره‌بیعه‌ ".