بەغدا – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند دەزگای روبەروبوونەوەی تیرۆر وانەیەكی گەورەی هاوكاری لە نێوان هێزە ئەمنیەكان و هاوڵاتیان پێشكەش كردووە، رونیشیكردەوە دەزگای روبەروبونەوەی تیرۆر باشترین دەزگایە لە ناوچەكەدا و سەركردەكانی جیهانیش تەئكیدی لەسەر دەكەنەوە. بە پێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، عەبادی لە وتەیەكیدا كە لە ئاهەنگێك بە بۆنەی سەركەوتنی گەورە كە لەلایەن دەزگای روبەرووبنەوەی تیرۆر رێكخرابوو رایگەیاند: رۆڵی دەزگای روبەروبوونەوەی تیرۆر سەرەكی بووە لە بەدیهێنانی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش. عەبادی وتیشی تەواوی جیهان پێشبینی ئەوەیان نەدكرد كە عێراق بەو ماوەیە سەركەوتن بەسەر تیرۆردا بەدیدەهێنێت ئاماژەی بە گرنگی پارێزگاریكردنیشی كرد لەو سەركەوتنە.