به‌غداد-اه‌ع
سامر غه‌زبان وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دووپاتى كرده‌وه كه عێراق پابه‌نده به بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت كه له‌لایه‌ن وڵاتانى هه‌نارده‌كراوى نه‌وتى رێكخراوى ئۆپیك و وڵاتانى هاوپه‌یمانى ده‌ره‌وه‌ى ڕێكخراوه‌كه بریارى له‌سه‌ر دراوه.
غه‌زبان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى دا له میان به‌شدارى كردنى له كۆبونه‌وه‌ى وه‌زارى رێكخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ئۆپیك و ڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ى ڕێكخراوه‌كه به سه‌رۆكایه‌تى روسیا "كۆبونه‌وه‌كه پێداچونه‌وه به ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌كانى به‌بازاركردنى نه‌وت و ئه‌و گرفتانه‌ى رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه له زیاده نه‌وتیه‌كان وزیاده به‌رهه‌مهێنه‌كانى نه‌وتى به‌ردى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ربارى ناكۆكیه ئابوریه‌كانى نێوان چین و ئه‌مریكا كه بووه‌ته كاراكته‌رێكى سه‌ره‌كى و گرنگ له جێگرى بازارى نه‌وتى جیهانى.
غه‌زبان له درێژه‌ى قسه‌كانیدا روونى كرده‌وه" عێراق پاڵپشتى ئه‌و بریارانه ده‌كات كه ده‌بێته هۆى جێگیربوونى بازاره نه‌وتیه‌كان".
جێى ئاماژه پێ كردنه درێژكردنه‌وه‌ى بریارى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌كى دیكه كه رێككه‌وتوون له‌سه‌رى وچۆنێتى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت بۆ یه‌ك ملیۆن و600 هه‌زار به‌رمیل له برى یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل له میان كۆبونه‌وه‌ى وه‌زارى كه له‌هه‌فته‌ى داهاتوو له ڤیه‌نا سازده‌كرێت.