ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبوسى دانیشتنى خۆى ئه‌نجام ده‌دات

  • 1-12-2019, 00:00
  • +A -A

     
    به‌غداد- اه‌ع
     
    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  دانیشتنێكى نائاسایى به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌حمه‌د حه‌لبوسى ئه‌نجام دا.
     
    له‌به‌یانامه‌یه‌كى فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌"په‌رله‌مان دانیشتنى ژماره‌(20) ى به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌حمه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌نجام دا".
     
    هه‌ر له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌"241 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه‌ بوون بۆ تاوتوێى كردنى پرسى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران".