"اه‌ع"ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • 29-11-2019, 00:00
  • +A -A

      به‌غدا-اه‌ع

     
    عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ وتیایدا ڕایگه‌یاند نامه‌ى دەستلەکارکێشانەوەی خۆی له‌سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى ئێستا پێشکەشی پەرلەمان دەکات.
     
    ئه‌مه‌یش دەقی راگەیه‌ندراوه‌كه‌یه‌: 
    به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ ودلۆڤان
    {ياابت افعل ما تؤمر ستجدني ان شاء الله من الصابرين} صدق الله العلي العظيم
    ئه‌مڕۆ 29-11-2019 به‌ پەرۆشییەوە‌ گوێم له‌ وتاری هه‌ینیی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی گرت، كه‌ تێیدا باسی له‌وه‌كرد " سه‌رباری ئه‌و دۆخه‌ گرژییه‌ی وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی رابردوودا كه‌ كه‌مته‌رخه‌می روونی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی مافه‌كان و رێگریكردن له‌ خوێنڕشتن، بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین كه‌ حكومه‌تی هه‌نووكه‌یی تێیدا هه‌ڵقوڵاوه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ چاو بگێڕێت به‌ بژارده‌كانی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و پارێزگاریكردنی له‌ خوێنی رۆڵه‌كانی ره‌فتار بكات و نه‌خزێته‌ نیو گێژاوه‌ی تووندوتیژی و پشێوی و كاره‌ساتبارییه‌وه‌". منیش به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی ئه‌م بانگهێشته‌ و بۆ ئاسانكاریكردن و خێراییكردن له‌ جێبه‌جێكردنی له‌ نزیكترین كاتدا، نووسراوی فه‌رمیی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له‌ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی ئێستا بۆ به‌ڕێز ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنەران چاو به‌ بژارده‌كانیدا بگێڕێت. له‌كاتێكدا هه‌موو كه‌س ده‌زانێت، من پێشتر ئه‌م بژارده‌یه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان، به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه‌ پێشنیاز كردبوو. له‌ یاداشتنامه‌ فه‌رمییه‌كانیشدا تۆمارکراوە‌. 
     
    خوای گه‌وره‌ عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێت و مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینیش بپارێزێت و وه‌ك رووناكییه‌ك و چه‌ترێك بۆ سه‌ر هه‌موومان بهێڵێته‌وه‌. خوا پشتیوانمان بێت.