ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه (اه‌ع) ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى له‌میان وتارى هه‌ینى بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌یش ده‌قى ڕاگهیهندراوهكهیه:
به‌ناوى خواى به‌خشنده ودلۆڤان
مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى به‌داخ وپهژارهیهكى زۆره‌وه ده‌ڕوانێته هه‌واڵى پێكدادانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى چه‌ند شارێك به‌تایبه‌ت ناسڕیهى بریندار ونهجهفى پیرۆز،كه‌تیایدا خوێنى زۆرى به‌نرخى خۆشه‌ویستانمان ڕژا وهێرش كرایه سه‌ر دام وده‌زگاكان به‌سووتاندن وبهتاڵانبردنیان.
مه‌رجعیه‌تى ئاینى سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دروود بۆ گیانى شه‌هیدان ده‌نێرێت ودڵنه‌وایی خانه‌واده وكه‌س وكاریان ده‌داته‌وه به‌وه‌ى دان به‌خۆدا بگرن وداواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ بریندارانیش ده‌خوازێت ،سه‌ر له‌نوێ جه‌خت لهناڕهوایی ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز ورێگاگرتن له‌ئه‌نجامدانى مافى خۆیان له‌داواكارى چاكسازى ده‌كاته‌وه وهه‌روه‌ها جه‌خت له ره‌چاوى پیرۆزى سامانى گشتى وتایبهتیش ده‌كاته‌وه به‌شێوازێك نابێت به‌رامبه‌ر دهستدرێژییهكانى تێكدهران ومانگرتنیان واڵابكرێت،وده‌بێت خۆپیشانده‌ران ئاشتیخواز ریزه‌كانیان لهئاژاوهگێڕان جیابكه‌نه‌وه وهاوكاربن بۆ ده‌ركردنى تێكدهران-هه‌ر كه‌سێك بن-ورێگا نه‌ده‌ن خۆپیشاندانه ئاشته‌واییه‌كان قۆرخ بكرێت بۆ زیان گه‌یاندن به‌سامانى هاوڵاتیان ودهستدرێژى كردنه سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان.
سه‌ربارى ئه‌م بارودۆخه سه‌خته‌ى رووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه ،وه‌كو ئاشكرایه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ناتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانى ئه‌م دوو مانگه‌ى دواییه بكه‌ن به‌شێوازێك مافه‌كان بپارێزێت ورێگا له‌خۆین ڕشتن بگرێت ،بۆیه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌حكومه‌تى ئێستا لێى دروست بوو پێداچوونه‌وه‌ى بژارده‌كانى بكات له‌م باره‌یه‌وه وبهشێوهیهك ڕه‌فتار بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراق وپارێزگارى كردن له‌خوێنى رۆڵه‌كانى بێت،ودوور بكه‌وێته‌وه له‌توندوتیژى وپشێوى وتێكدان،هه‌روه‌ها ده‌بێت په‌له بكات له‌په‌سه‌ند كردنى پاكێچى یاسادانانى هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوازێك گه‌ل ڕ‌ازى بكات وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك وبێگه‌رد وئهنجامهكانى ده‌ڕبڕینى راسته‌قینه‌ى خواستى گه‌لى عێراقى بێت،چونكه دواكه‌وتن وكهمتهرخهمى لهڕهفتارهكانى ئه‌م رێڕه‌وه-كه‌تاكه ڕێگایه بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى ئێستا به‌شێوازێكى ئاشتیانه وشارستانیه‌ت له‌ژێر سایه‌تى ده‌ستوور- زیانى گه‌وره بهوڵات وهه‌مووان ده‌گه‌یه‌نێت .
دوژمنانى عێراق وكهرهسهكانیان پلان داده‌نێن بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئامانجه خراپهكارییهكانیان له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى پشێوى وتێكدان وبهئاڕاسته كردنى وڵات بۆ شه‌ڕى ناوخۆیی وگهڕاندنهوهى وڵات بۆ سه‌رده‌مى ناشیاوى دیكتاتۆریه‌ت ،بۆیه ده‌بێت هه‌مووان هاوكاربن بۆ رێگاگرتن له‌م ده‌رفه‌ته بۆ دووژمنان.
مه‌رجعیه‌تى ئاینى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پاڵپشتى كردنى گه‌لى خۆشه‌ویستى عێراق ،وته‌نها رێنمایی وئامۆژگارى ده‌دات به‌شێوازێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل بێت ،وته‌نها گه‌له ده‌توانێت باشترین رێگا بۆ ئێستا ودوارۆژى خۆى هه‌ڵبژێرێت به‌بێ راسپارده‌ى هیچ كه‌سێك ولایه‌نێك.