کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی و مەولود چاوشئۆغلو

  • 28-11-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    چاودێرى-اه‌ع
     
    کۆبونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆتاییهات و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان ئاشکراکرد.
    مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند، "چەند بابەتێکی گرنمان لەگەڵ بارزانی باسکرد و دەمانەوێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە بە پەیوەندیەکانمان بدەین".
    ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان باسیان له‌ هه‌ماهه‌نگی و پرسی ئابوری و بازرگانی نێوان توركیا و عێراق كردوه‌ و تاوتوێی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ كراوه‌، كه‌ له‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كان روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌. 
    وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمە ئۆپەراسیۆنەکانمان لە باكوری سوریا دژی كورد نییە، بەڵكو دژی پەكەكە و یەپەگەیه‌، بەشێكی زۆر لە كوردان كە لەلایەن پەكەكە و یەپەگە ناچار بە كۆچكردن كراون لە توركیان".هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا زۆر گرنگن و ئێمه‌ دژی بونی په‌كه‌كه‌ین له‌ شنگال و هه‌رێمه‌كه‌، خۆشحاڵم كه‌ ده‌بیستم توركیا به‌ هاوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان ده‌كات".
    ئەوەشی خستەڕو، "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا له‌ روی مێژوی و ستراتیژییه‌وه‌ گرنگن، له‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆمان باسمان له‌ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ كرد و كۆك بوین كه‌ ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه‌م.سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، لە کۆبونەوەکە "جه‌ختمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان په‌ره‌ پێبده‌ین و بازرگانی په‌ره‌ پێبده‌ین له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا".
    رونیشیکردەوە، له‌ گفتوگۆی چڕین له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایی بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن و كوردستانیش ده‌بێته‌ ده‌روازه‌ی كرانه‌وه‌ به‌ روی عێراقدا.
    له‌ باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا مەسرور بارزانی وتی، "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوكاریكردن دژی هه‌ر جۆره‌ تیرۆرێك بێت و ده‌بێت له‌ نزیكه‌وه‌ هاوكاری یه‌ك بكه‌ین و بتوانین چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه‌".