كه‌ربه‌لا-اه‌ع
نه‌سیف خه‌تابى پارێزگارى كه‌ربه‌لاى پیرۆز،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،چاوى به‌فه‌ریق باسم حوسێن تائی كه‌وت كه‌له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه راسپێردراوه بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى هێزه ئه‌منییه‌كانى پارێزگاكه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى خه‌تابى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند"له‌میان دیداره‌كه تاوتوێ لایه‌نى ئه‌منى كراوه له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگى نێوان حكومه‌تى خۆجێى له‌پارێزگاكه وهێزه ئه‌منییه‌كان"،ئاماژه‌ى به‌وه‌دا پارێزگار جه‌ختى له‌چه‌ند خاڵێكى گرنگ له‌م باره‌یه‌وه كردووه".
وتیشى "راسپارده‌كانى پارێزگار بریتى بوو له،دووركه‌وتنه‌وه له‌به‌كارهێنانى هێز وتوندوتیژى به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ،ودووركه‌وتنه‌وه له‌به‌كارهێنانى گولله‌ى زیندوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ،ته‌نانه‌ت گه‌ر خۆپیشاندانه‌كان لهرێرهوى ئاشته‌وایی خۆیدا لایدا،ودابینكردنى ژینگه‌یه‌كى ئارام بۆ خۆپیشانده‌ران،وپێشكه‌شكردنى هه‌موو تواناكان له‌پێناو پاراستنى ئارامى خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ پاراستنى دام وده‌زگاكان وموڵكى گشتى وتایبه‌ت له‌هه‌ر هه‌وڵێكى تێكده‌رانه وپاراستنى ئاسایشى پارێزگاكه له‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ده‌ره‌كى".