چاودێرى-اه‌ع
ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ، فیفا، پۆلینی مانگانه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی پێی جیهانی ئاشكراكرد و تێیدا به‌لجیكا هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مه.
له پۆلینهكهدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له پله‌ی یه‌كه‌مه به 1765 خاڵ، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نساش له پله‌ی دووه‌مه به 1733 خاڵ و له پله‌ی سێیه‌میش هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل دێت به 1712 خاڵ.
ده پله‌ی یه‌كه‌می پۆلینه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
1- به‌لجیكا 1765 خاڵ
2- فه‌ره‌نسا 1733 خاڵ
3- به‌رازیل 1712 خاڵ
4- ئینگلته‌را 1661 خاڵ
5- ئۆرۆگوای 1645 خاڵ
6- كرواتیا 1642 خاڵ
7- پۆرتوگال 1639 خاڵ
8- ئیسپانیا 1636 خاڵ
9- ئه‌رجه‌نتین 1623 خاڵ
10- كۆڵۆمبیا 1622 خاڵ.
له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری ئاسیا ژاپۆن له پله‌ی یه‌كه‌مه، كه له پله‌ی 28ی جیهانه و له ئه‌فریقاش سه‌نیگال له پله‌ی یه‌كه‌مه، كه پله‌ی 20ی ریزبه‌ندی جیهانی گرتووه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له پله‌ی 70ی جیهانه و له پێش زۆر له تیپه‌كانی ئاسیایه.