بهغدا-اهع
دكتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نەجم عەبدوڵا جبوری،پارێزگاری نوێی نهینهوا .
بهپێ ڕاگهیهندراوى نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار كهدهستى (اهع)كهوتووه "لە میانی دیدارەکەدا باس لە دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە و پێویستی یەکخستنی گشت تواناکان کرا لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی شارەکە و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتوەکانی دەستی تیرۆر، ھاوکات دووپاتیش لە دەستەبەرکردنی خواستی ھاووڵاتیان کرایەوە بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر".
لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم پیرۆزبایی لە جبوری کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بەپارێزگار و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی مەنسور مەرعید پارێزگاری پێشوو لە خزمەتکردنى پارێزگاكه نیشاندا.