به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى دیوانیه‌ى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیوانیه ده‌ركردووه.
ده‌ستپاكى له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"دادگاى لێۆڵینه‌وه‌ى دیوانیه‌ى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌گرتنى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیوانیه ده‌ركردووه،كه‌له‌ئێستادا ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه ،له‌كه‌یسێكى په‌یوه‌ست به‌وه‌رگرتنى به‌رتیل به‌رامبه‌ر ئاسانكارى پێدانى مۆڵه‌ت به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى وێستگه‌یه‌كى سووته‌مه‌نى".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دادگا بڕیاریشى داوه سێ به‌رپرسى دیكه له‌به‌رێوبه‌رایه‌تى شاره‌وانى دیوانه له‌سه‌ر هه‌مان كه‌یس ده‌ستبه‌سه‌ر بكات ،چونكه پاره‌یان وه‌رگرتووه بۆ په‌سه‌ند كردنى دروستكردنى وێستگه‌كه"،ئاماژه‌یشى دا "تاوانبار ده‌ستبه‌سه‌كراوه‌كان به‌رپرسى هۆبه‌ى میلاكات ورێكخستنى شاره‌كان ویاسایین،وتیشى دادگا بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رگرتنیان داوه به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى بڕیارى (160 ساڵى 1983)".