به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،پێكهێنانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى پارێزگاره‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنى ئاسایش وسه‌پاندنى یاسا له‌پارێزگاكانى ڕاگه‌یاند
شانه‌كه له‌راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه رایگەیاند، "گرنگی ئەو هەنگاوە لە گەڕانەوەی ئارامی و سەپاندنی یاسایە لە هەمو پارێزگاکاندا و پاراستنی دەزگاکان و موڵکی گشتی و تایبەتە، لەسەر هەموشیانەوە پاراستنی گیانی هاوڵاتیانه بۆیه شانه‌ى قه‌یرانه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى پارێزگاره‌كان وبه‌پێ راسپارده‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بڕیارى راسپاردنى هه‌ندێ له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان بن ئه‌وه‌ى ئه‌ركى كۆنترۆڵكردنى سه‌جه‌م ده‌زگا ئه‌منى وسه‌ربازییه‌كان له‌پارێزگاكه ئه‌ستۆ بگرن ویارمه‌تیده‌رى پارێزگاره‌كان بن له‌ئه‌ركه‌كانیاندا".