بهغدا-اهع
دكتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نوێنەرانی پارێزگای نهینهوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار لهراگهیندراوێكدا كهدهستى(اهع)كهوتووه ڕاگهیاند "لە میانی دیدارەکەدا باس لە دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتوەکانی دەستی تیرۆر کرا، ھاوکات تاوتوێی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و دابینکردنی خواستەکانی ھاووڵاتیانی شاری موسڵ کرا لە پێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر".
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی شاندەکە بارودۆخی موسڵ و شارۆچەکەکانی سەر بەو پارێزگایەیان خستەڕوو، لەگەڵ ھەوڵەکانی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شاری موسڵ.