اه‌ع بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • 26-11-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    به‌غدا-اه‌ع
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دانیشتنى ئاسایی خۆى،به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سازكرد،وتیایدا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵوێستى حكومه‌تى خسته‌ڕوو له‌باره‌ى دۆسییه‌ى مافى مرۆڤ وراپۆرته‌كانى نوسینگه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ولایه‌نه‌كانى دادوه‌رى وئه‌منى وراسپارده‌ تونده‌كان له‌باره‌ى گرنگى چاودێریكردنى ورده‌كارییه‌كانى راپۆرته‌كه‌،وخستنه‌ڕووى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌ت وبه‌رپرسیارێتییه‌كانى حكومه‌ت به‌پاراستنى مافى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ ومافه‌كانى دیكه‌ى هاوڵاتیان له‌ژیان وكار وخوێندن وگواستنه‌وه‌ وپارێزگاریكردن له‌مۆڵكى تایبه‌ت وگشتى وگرتنه‌ به‌رى رێوشوێنى یاسایی بۆ گره‌نتى به‌رده‌وامیدان به‌ كارى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان.
     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێ كه‌یسه‌ ئاماده‌كراوه‌كانى كرد كه‌له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى كاره‌كانى بوو وچه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد له‌نێویشیاندا،
     
    په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌ یاساى واژۆكردنى عێراق له‌سه‌ر پرۆتۆكۆلى ساڵى 2005هه‌مواركراو بۆ رێككه‌وتننامه‌ى له‌ناوبردنى كاره‌ ناڕه‌واكان كه‌دژى ئه‌منییه‌تى كه‌شتى ده‌ریاوانى ئاراسته‌كراو بۆ ساڵى 1988 كه‌له‌به‌روارى28/7/2010 چووه‌ بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه‌ وره‌وانه‌كردنى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،وبڕیارى هه‌ڵوێستى عێراق به‌و پێیه‌ى واژۆكردن یان راستاندن یان بوون به‌شێك له‌رێككه‌وتننامه‌ى ناوبراو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دان به‌(ئیسرائیل)نه‌گه‌یه‌نێت یان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵیا هه‌بێت ئه‌مه‌یش به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(21/خاڵى دووه‌ك)له‌یاساى به‌ستنى په‌یماننامه‌كانى ژماره‌ (35)ى ساڵى 2015.
     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیشى ده‌ڕبرى له‌باره‌ى سه‌رپشككردنى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتى دانوستان وواژۆكردنى پرۆژه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى گواستنه‌وه‌ى ده‌ریاوانى نێوان حكومه‌تى عێراق وحكومه‌تى وڵاتى قه‌ته‌ر به‌شێوازه‌ هه‌مواركراوه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ،وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌یش هه‌ڵده‌ستێت به‌ئاماده‌كردنى نووسراوى سه‌رپشكى پێویست به‌ناوى حكومه‌تى كۆمارى عێراق بۆ به‌رێز وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ به‌پێ رێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان.
     
    هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵاوێردنى نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(3/بنه‌ما گشتییه‌كان/1/ب/سێیه‌م)له‌رێنماییه‌كانى جێ به‌جێ كردنى بوودجه‌ى گشتى فیدراڵى له‌باره‌ى پێكهێنانى لیژنه‌ى یه‌كسانكردنى نرخه‌كان ته‌نها بۆ ساڵى 2019 په‌سه‌ند كرد كه‌له‌لایه‌ن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ دیاری ده‌كرێن له‌به‌ر نه‌بوونى راژه‌ى كارمه‌ندى پێویست له‌و نوێنه‌رایه‌تییانه‌، 
     
    له‌پاڵ په‌سه‌ند كردنى راسپارده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌باره‌ى په‌له‌كردن له‌دانانى یاساى واژۆكردنى عێراق له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ى داپێدانان به‌بڕیاره‌كانى ناوبژیوانى بیانى وجێ به‌جێ كردنى (نیویۆرك ساڵى 1958).
     
    ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌نگى له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى هه‌مواكردنه‌وه‌ى یاساى واژۆكردنى عێراق دا بۆ سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاتوچۆكردن له‌رێگاوبانه‌كانى ساڵى 1968 ورێككه‌وتننامه‌ ته‌واوكه‌ره‌ ئه‌وروپییه‌كه‌ى ساڵى 2006 ژماره‌ (30)ساڵى 2015 وره‌وانه‌كردنى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران. 
    ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ناوه‌رۆكى نوسراوى ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ماهه‌نگى نێوان پارێزگاكانى په‌سه‌ندكرد له‌باره‌ى مووچه‌كانى ته‌ندروستى نه‌ینه‌وا.
     
    ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڕیاریشیدا به‌په‌سه‌ندكردنى ناوه‌رۆكى یاداشتننامه‌ى فه‌رمانگه‌ى یاسایی/ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان.
     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زیرى دارایی سه‌رپشك كرد به‌ده‌سه‌ڵاتى خه‌رج نه‌كردنى ئه‌و بوودجانه‌ى له‌بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوو ته‌رخانكرابوو بۆ یه‌ده‌كى فریاكوزارى به‌مه‌به‌ستى دابین كردنى پاره‌ى پێویست بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى.
     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرۆژه‌ یاساى راستاندنى رێككه‌وتننامه‌یه‌كى په‌سه‌ند كرد بۆ خۆبه‌دوورگرتن له‌دوولایه‌نى باجه‌كان كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌سه‌پاندنى باج به‌سه‌ر داهات ورێگاگرتن له‌خۆدزینه‌وه‌ له‌باجه‌كان نێوان حكومه‌تى كۆمارى عێراق وحكومه‌تى شانشینى هۆڵه‌ندا كه‌له‌ به‌روارى 1/7/2019 له‌به‌غدا واژۆكرا.