وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ اه‌ع:ده‌ستگیركردنى چه‌ند تێكده‌رێك هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا ناوه‌نده‌ بازرگانییه‌كانى ناوه‌ڕاستى به‌غدا بسووتێنن وبه‌م نزیكانه‌یش فه‌رمانى دادوه‌رى دژى ئه‌وانه‌ تریش ده‌رده‌چێت

ئەمنی
  • 26-11-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع 

    عه‌مید خالد محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى گروپێكى تێكده‌رى راگه‌یاند كه‌هه‌وڵیان داوه‌ هه‌ندێ له‌ناوه‌نده‌ بازرگانییه‌كانى به‌غداى پایته‌خت بسووتێنن ،دووپاتیشیكرده‌وه‌ به‌م نزیكانه‌ فه‌رمانى دادوه‌رى دژیان ده‌رده‌چێت.
    محه‌ننا له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند: "حكومه‌تى ناوه‌ندى جه‌خت له‌پێویستى دابین كردنى پاراستن وپارێزگاریكردن له‌موڵك وگیانى هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌،ورێگاگرتن له‌تێكده‌ران كه‌هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستدرێژى بكه‌نه‌ سه‌ر سامانى هاوڵاتیان وباڵه‌خانه‌ تایبه‌ت وگشتییه‌كان".
    وتیشى "وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌ركێكى گه‌وره‌ ده‌گێرێت له‌پێناو پاراستنى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ له‌به‌غدا وپارێزگاكان سه‌ربارى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى چه‌ند گروپێك بۆ ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانى پۆلیس وئه‌نجامدانى هێڕشى چه‌كدارى وبه‌كارهێنانى بوتڵى مۆلۆتۆف وچه‌و وبه‌رد". 
    روونیشیكرده‌وه‌"هێزه‌كانى پۆلیس زانیارى تایبه‌تى سه‌رپێچیكارانى كۆكردۆته‌وه‌ كه‌پێشێلى یاساى كردووه‌ وتاوانى جۆراجۆریان ئه‌نجامداوه‌"،جه‌ختیشى له‌"ده‌ركردنى فه‌رمانى دادوه‌رى دژى تێكده‌ران كرده‌وه‌ كه‌له‌قۆناغى داهاتوودا جێ به‌جێ ده‌كرێت".