حه‌لبوسى له‌گه‌ڵ نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان تاوتوێی هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بۆ ده‌ركردنى هه‌ردوو یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان وكۆمسیۆن

  • 26-11-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە  جەنین بلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق وسەرۆكی نوسینگەی یاریدەدەری هەڵبژاردن.
    به‌پێ ڕاگه‌یندراوێك كه‌ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ لەمیانی دیدارەكە  تاوتوێی هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد دەرحەق بە دەركردنی یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان و یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، تەئكیدیكردەوە لەسەر ئەوەی كە ئەنجومەنی نوێنەران كاردەكات بۆ دەركردنی ئەو دوو یاسایەو گەڕانەوەی متمانە بۆ نێوان گەل و پرۆسەی سیاسی و زامنكردنی مافی دەنگدان بۆ سەرجەم رۆڵەكانی گەل.
    لای خۆیەوە  بلاسخارت و تیمی راوێژكاری ئامادەیی نەتەوەیەكگرتوەكانیان نیشاندا بۆ هاریكاری و دەستەبەركردنی شارەزا نێودەوڵەتییەكان و بەدیهێنانی پێوەری نێودەوڵەتی لەمیكانیزمی هەڵبژاردن و كاری كۆمسیۆن بۆ ئەوەی عێراقییەكان بتوانن نوێنەرانیان هەڵبژێرن بەبێ هیچ گوشارێكی سیاسی.