دەستپاکی: فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نەجەف دەرکرا

ناوخۆ
  • 25-11-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دەستەی دەستپاکی ، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، فەرمانی بانگهێشكردن  بۆ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نەجەفی دەکرد.
    دەستەی دەستپاکی  لە به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌  رایگەیاند" دادگای تاوانەکانی رەسافەى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى  فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ تاوانبار سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نەجەف دەکردوە، بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی یاسایی لەپێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان بە چەند کۆمپانیایەکی عەرەبی"ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا" ئەو فەرمانە بەپێی ماددەی 340 لەیاسای سزادانی  عێراقی دەرکراوە
    به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاند "دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای نەجەف، چەند موڵەتێکی وەبەرهێنانی داوەتە چەند کۆمپانیایەک و واژۆی لەسەر چه‌ند گرێبەستێک کردوە، بەبێ ئەوەی مۆڵەت لە دەستەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی وەربگرێت