به‌غدا-اه‌ع
دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ وەزیری پێشوتری تەندروستی و ژمارەیەکی دیکە به‌رپرسانى ئەو وەزارەتە دەکرد.
دەستەی دەستپاکی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى دەستپاکی لە پارێزگای کەربەلا فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ وەزیری پێشوتری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژە ئەندازیاریەکانی وەزارەتی تەندروستی له‌گه‌ڵ به‌رپرسى ژوورى نەخۆشخانەیەکی 400 قەروێڵه‌یی لە فه‌رمانگه‌ى پڕۆژە ئەندازیاریەکان له‌گه‌ڵ چوار ئەندازیارى دیكه كه‌ئه‌ندامانى لیژنه‌ى هونه‌رى تایبه‌ت بوونه به‌پێدانى قه‌ره‌بووه‌كان بۆ فه‌رمانگه‌ى ناوبراو
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌یشى راگه‌یاند"فه‌رمانى بانگهێشتكردنه‌وه له‌سه‌ر رۆشنایی سه‌رپێچییه‌كانه كه‌له‌پرۆژه‌ى دروستكردنى(نه‌خۆشخانه‌ى توركى ) 400 قه‌روێڵه‌یی له‌پارێزگاى كه‌ربه‌لا ئه‌نجام دراوه، رونیشکردەوە، ئەو فەرمانە بە پشتبەستن بە ماددەی 340 لەیاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە.