لیژنه‌ى یاسایی بڕیاریدا تەنها هەڵگرانی رەگەزنامەی عێراق مافی کاندیدبونیان بۆ ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هەبێت

ناوخۆ
  • 24-11-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا لیژنەکەیان بە کۆی دەنگ بڕیاریداوە لە پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەماندا، تەنها هەڵگرانی رەگەزنامەی عێراق مافی کاندیدبونیان بۆ ئەندامییەتی پەرلەمان هەیە.
    راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگەیاندوە، "کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوە، ئەندامانی لیژنەی یاسای بەکۆی دەنگ بڕیاریانداوە تەنها هەڵگرانی رەگەزنامەی عێراق مافی خۆکاندید کردنیان بۆ ئەندامییەتی پەرلەمان هەیە".