ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا هەمو ئەو خانوانە تاپۆبكرێن كە لەدەرەوەی ماستەرپلانی شارەكان دروستكراون

ناوخۆ
  • 24-11-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هەمو ئەو خانوانە تاپۆبكرێن كە لەدەرەوەی ماستەرپلانی شارەكان دروستكراون.
    به‌پێ به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ "بەگوێرەی بڕیارەكە، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە تاپۆكردنی هەمو ئەو خانوانەی كە لەدەرەوەی ماستەرپلانی شارەكان دروستكراون".
    ئاماژە بەوەشكراوە، لەرێگەی لیژنەیەکەوە و بەپێى یاساى ژمارە 21ى ساڵى 2013ی تایبەت بە کڕین و فرۆشتنى موڵکى دەوڵەت و لەچوارچێوەی رێنماییەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خانوەکان دەخەمڵێنرێت.
    هەربەپێی بڕیارەكە، بڕی پارەی خەمڵێندراو لەكاتی تاپۆكردنی خانوەكاندا، حكومەت راستەوخۆ 5٪ی وەردەگرێت و ئەو پارەیەشی دەمێنێتەوە لەماوەی 20 ساڵدا دەبێت بدرێتەوە بە حكومەت.