غه‌زبان ئه‌نجامى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا بۆ اه‌ع ده‌خاته‌ڕوو

  • 24-11-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى نه‌وت،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆكانى نێوان به‌غدا وهه‌ولێر خسته‌ڕوو.
    غه‌زبان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)راگه‌یاند"گفتوگۆكانى حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم كه‌دوێنى شه‌ممه‌ سه‌ردانى به‌غداى كرد جه‌ختى له‌دوو خاڵى سه‌ره‌كى كردووه‌ یه‌كه‌میان ره‌شنووسى بنه‌ماكانه‌ كه‌په‌یوه‌ندى نه‌وتى نێوان هه‌رێم وبه‌غدا رێكده‌خات وپه‌یوه‌سته‌ به‌ڕاده‌ست كردنى نه‌وتى هه‌رێم بۆ كۆمپانیاى(سۆمۆ) كه‌هه‌ڵده‌ستێت به‌فرۆشتنى بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى بوودجه‌ى ده‌وڵه‌ت بكرێت،خاڵى دووه‌میش په‌یوه‌سته‌ به‌لایه‌نى داراییه‌وه‌ له‌نێویشیاندا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وشایسته‌ داراییه‌كانى دیكه‌".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"شاندێكى دیكه‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى كه‌یسه‌ سه‌ره‌كییه‌كان"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "كه‌ش وهه‌واى گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم باش وئه‌رێنى بووه‌ كه‌لاى خۆیانه‌وه‌ ئه‌وه‌یان به‌حكومه‌تى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تى سه‌رپشك كراون وهاتوون بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى دارایی وڵات زیاتر بكه‌ن له‌میان به‌شداریكردنى هه‌رێم له‌هه‌نارده‌كردنى نه‌وت".