پەیامنێرمان:ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا نەجم جبوری، وەک پارێزگاری نوێ هەڵبژارد

ناوخۆ
  • 24-11-2019, 00:00
  • +A -A

     نه‌ینه‌وا-اه‌ع

    لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە دەنگی 23 ئەندامی ئەنجومەن، نەجم جبوری، وەک پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرا.
    په‌یامنێرمان رایگه‌یاند لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لیوا نەجم جبوری، فەرماندەی پێشوی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوای بە 23 دەنگی "بەڵێ" لە کۆی 39 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا وەکو پارێزگاری نوێی شارەکە هەڵبژارد.
    ئەوەش لە دوای ئەوە هات مەنسور مەرعید، پارێزگاری شارەکە لە کۆبونەوەی رۆژی 19ی ئەم مانگەدا لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواوە متمانەی لێوەرگیرایەوە.