بەغدا-اەع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز سالم زمانان باڵیۆزی كوەیت لە عێراق.
حەلبوسی لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی (اەع)کەوتووە ڕوونیکردەوە"لە دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و هاریكاری نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكان كرا بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكات، هەر لە دیدارەكە تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی هاریكاری و هەماهەنگی پەرلەمانی لەو دۆسێیانەی جێی بایەخی هاوبەشن.
لای خۆیەوە باڵیۆزی كوەیت تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق و هاركاری كردنی لەسەرجەم بوارەكان".