مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى داوا له‌خۆێندكاران ده‌كات ڕوو بكه‌نه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن

ناوخۆ
  • 23-11-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا -اه‌ع

     
    لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەوان لە راگرتنی پرۆسەی خوێندن لە ژمارەیەک خوێندنگە لە شارە جیاوازەکانی عێراق نیگەرانن، پێویستە حکومەت گرنگییەکی تایبەت بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن بدات و پێداویستییەکانی بۆ دابین بکات.
    لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگەیاند، راگرتنی خوێندن لە هەندێک خوێندنگە زیان بە ئایندەی پەروەردەی منداڵانی عێراق و ئاستی خوێندەواریان دەگەیەنێت، لە هەمانکاتیشدا پەکخستنی پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە.