فه‌یاز:رێز له‌داواكارى خۆپیشانده‌ران ده‌گرین وده‌بێت كارى له‌سه‌ر بكه‌ین ورێگا ناده‌ین ببه‌زێنرێت وپشت گوێ بخرێت

  • 20-11-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فالح فه‌یاز راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ به‌رپرسیارێتى هێز وفراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌م كاته‌دا به‌وه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت رێز له‌داواكارییه‌كانى جه‌ماوه‌ر بگیرێت وكارى له‌سه‌ر بكات به‌كردارێكى راسته‌قینه‌ نه‌ك به‌به‌زاندنى وپشت گوێ خستنى.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى فه‌یاز له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى له‌میان به‌شداریكردنى له‌كاره‌كانى دیدارى ئاشتى وئاسایشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست،كه‌له‌لایه‌ن زانكۆى ئه‌مریكى له‌دهۆك سازكرابوو،دووپاتیكردۆته‌وه‌ به‌رپرسیارێتى هێز وفراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌م كاته‌دا به‌وه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت رێز له‌داواكارى جه‌ماوه‌ر بگرن ،وكارى له‌سه‌ر بكه‌ن به‌كردارێكى راسته‌قینه‌ نه‌ك به‌به‌زاندن وپشت وگوێ خستنى ،وه‌كو چۆن هه‌ندێ له‌سیسته‌مه‌كانى حكومڕانى فێڵ ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌قه‌یرانه‌كان".
    فه‌یاز ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "عێراق به‌ته‌نها نه‌بووه‌ بۆ بنیاتنانى ئه‌زموونى تایبه‌تى خۆى به‌ڵكو جێ بایه‌خى جیهان بووه‌ ،به‌تایبه‌ت وڵاتانى كاریگه‌ر له‌ناوچه‌كه‌"،جه‌ختیشى كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى جێ به‌جێ كردنى داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ودادگه‌رى نوێنه‌رایه‌تى سیاسی".