به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،پێشوازى له‌عه‌قیل موسه‌وى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ له‌عێراق وشاندى یاوه‌رى كرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند"له‌دیداره‌كه كارى كۆمسیۆنه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ى چاودێرى ودیاریكردنى مافى مرۆڤ وتۆماركردنى حاڵه‌ته تایبه‌ته‌كانى خۆپیشانده‌ران وهێزه ئه‌منییه‌كان،وگرنگى هاوكارى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى وردبوونه‌وه له‌زانیارییه‌كان وهاریكارى كردن له‌پاراستنى ئاسایش وسیسته‌م ورێزگرتن له‌یاسا".