به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەممە، پێشوازی كرد لە ستیفن هیكی باڵیۆزی نوێى بەریتانیا لە بەغدا.
به‌پێ به‌یاننامه‌یه‌كى نوسینگه‌ى حه‌لبوسى كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه "لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە گەشەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات كرا بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی هاورێ دەكات، و تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی هاوبەشی ئابوری و وەبەرهێنان بەو جۆرەی بەشدار دەبێت لەدەستەبەركردنی هەلی كاری نوێ، و هه‌روه‌ها هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێ خواست لە كارەكەی".