به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
به‌پێ به‌یاننامه‌یه‌كى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك په‌رله‌مان كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه "لە دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا، لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری لە بواری ئەمنی و ئابوری، و تەئكیدكرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری هاوبەش لەبواری ریشەكێش كردنی تیرۆر".