بهغدا-اهع
دكتۆر بهرههم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئهمڕۆ چوارشهممه، جەختی لە پێویستی کارکردنی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ کردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ھەوڵەکانی کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی سەرپێچی و دەستدرێژیکردنە سەر ھاونیشتمانیان.
نوسینگهى راِگهیاندنى سەرۆک کۆمار لهبهیاننامهیهكدا كهدهستى (اهع)كهوتووه رایگهیاند"سهرۆك بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە عەقیل جاسم موسەوی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و شاندی یاوەری.
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە کاری کۆمسیۆن لە چوارچێوەیەکی پیشەیی و مرۆیی، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کردەوە، ھاوکات ئاماژەی بەگرنگی بەدواداچونی پرسەکانی شەھید و برینداران و دەستبەسەرکراوان و گواستنەوەی راستیەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، دووپاتی لە ئامادەبوونی کۆمیسۆنەکە لە مەیدانەکانی خۆپیشاندان و کارکردن بۆ بەدواداچونی راستی رووداوەکان بەشێوەیەکی راستەوخۆ کردەوە، ھەروەھا ئاماژەی کرد بە پەیوەندی بەردەوامیان بەحکومەت و گواستنەوەی پێشھاتەکان لەچوارچێوەی ئەرکی نیشتمانیدا لە پێناو بەرجەستەکردنی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتدا.