به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دووپاتیكرده‌وه عێراق ئاسۆى سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه وهه‌ر هه‌موارێكى ده‌ستووریش ده‌بێت مافى هه‌موو پێكهاته‌كان بپارێزێت وبارى سه‌قامگیرى پته‌وتر بكات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌داد له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند"حه‌داد به‌شدارى له‌چالاكی وكاره‌كانى دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی له‌پارێزگاى دهۆك كردووه ،به‌ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و،فه‌رهاد ئه‌تروشى پارێزگارى دهۆك و،فالح فه‌یاز راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى و،به‌به‌شداربوونێكى فراوان له‌مامۆستایانى زانكۆ وكه‌سایه‌تى سیاسى وشاره‌زایانى كاروبارى سیاسى وئه‌منى له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وئه‌وروپا وئه‌مریكا و،له‌میان دیداره‌كه وتار وبازنه‌ى گفتوگۆ ئه‌نجام درا".
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاند حه‌داد ڕایگه‌یاندووه "عێراق ئاسۆى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌یه و،چه‌ندین ئاسته‌نگ وقه‌یرانى سیاسى وئابوورى رووبه‌رووى وڵاتانى ناوچه‌كه وجیهان بۆته‌وه،وئه‌ركه‌كانیش به‌رده‌وامه له‌پێناو گۆڕانكارى وچاكسازى له‌عێراق و،ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش هه‌وڵده‌دات به‌ده‌م داواكارى خۆپیشانده‌رانه‌وه بێت له‌میان ژماره‌یه‌ك یاسادانان وبڕیاره نوێنه‌رایه‌تییه‌كان،وله‌سایه‌ى باسه‌كانى له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه ده‌ستورییه‌كان"،جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه "هه‌ر هه‌موارێكى ده‌ستووری ده‌بێت مافى هه‌موو پێكهاته‌كان بپارێزێت وبارى سه‌قامگیرى پته‌وتر بكات وچاره‌نووسێكى باشتر بۆ وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات وبنه‌ماكانى دیموكراسى وئازادى بچه‌سپێنێت.