ناوخۆ به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ى رووداوه‌ ئه‌منییه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئەمنی
  • 20-11-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع 

    وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كان وگرنگترین رووداو وچالاكییه‌كان له‌ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌ممه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه‌.
    ئه‌مه‌یش ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌یه‌ كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌:
    أ-خۆپیشاندانه‌كان
    1-هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 5خۆپیشاندانیان له‌به‌غداى پایته‌خت پاراستووه‌ ،وتیایدا 4هاوڵاتى مه‌ده‌نى برینداربوونه‌ وڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراون بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.
     
    2-هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منیه‌كان خۆپیشاندانى پارێزگاكانى(دیاله‌،بابل،زیقار،نه‌جه‌ف،كه‌ربه‌لا، میسان،به‌سڕه‌)یان پاراستووه‌.
     
    3-گروپێك له‌نێو خۆپیشانده‌رانى پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز هه‌ستاون به‌داخستنى(فه‌رمانگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا-بانكى ئه‌میر-تاقیكردنه‌وه‌كانى بیناسازى-فه‌رمانگه‌ى هاورده‌كانى ئاو-فه‌رمانگه‌ى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان-فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌-فه‌رمانگه‌ى كشتوكاڵى-فه‌رمانگه‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى-فه‌رمانگه‌ى پلاندانان-فه‌رمانگه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جێبوون-فه‌رمانگه‌ى لێپرسینه‌وه‌ ودادپه‌روه‌رى-باڵه‌خانه‌ى پارێزگا-ئه‌نجومه‌نى راوێژكارى-فه‌رمانگه‌ى كۆچ وكۆچبه‌ران-فه‌رمانگه‌ى په‌روه‌رده‌-قایمقامیه‌ت- فه‌رمانگه‌ى ناوه‌ندى خۆراكى -بانكى كه‌رار-كۆمه‌ڵگاى دادوه‌رى-ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌كانى موسه‌ننا/1-ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى موسه‌ننا/2-نوسینگه‌ى هه‌ڵبژاردنى نه‌جه‌ف-ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى حه‌سه‌ن-دادنووسى باكوور-تۆمارگاى موڵكدارى به‌شى باكوور -وه‌قفى شیعى).
    4-هێزه‌كانى پۆلیس ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ بۆ به‌دواداچوونى رووداوى دانانى ژماره‌یه‌ك گوله‌ له‌نێو زه‌رفێك له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌كى هه‌ڕه‌شه‌ دژى به‌رێوبه‌رى یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كانى ڕۆژئاواى به‌غداى پایته‌خت.
    .له‌پارێزگاى زیقار بۆمبێكى جێندراو كه‌دروستكراوى خۆماڵییه‌ به‌رامبه‌ر ماڵى فه‌رمانبه‌رێكى به‌رێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌قینه‌وه‌كان له‌شارۆچكه‌ى ناسڕیه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیان وبریندابوونێكى هه‌بێت.
    .كه‌چى بۆمبێكى چێندراوى دروستكراوى خۆماڵى له‌به‌رده‌م ماڵى یه‌كێك له‌كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ له‌شارۆچكه‌ى ناسڕیه‌ له‌ئه‌نجامدا زیانێكى زۆرى ماددى هه‌بووه‌ له‌ماڵى ناوبراو.
     
    ب- چالاكییه‌كانى دیكه‌
     
    1-هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ستاون به‌ئه‌ركى پشكنینى ناوچه‌ى سوفیه‌ له‌شارۆچكه‌ى روومادى وله‌ئه‌نجامدا داواكراوێك به‌پرسى تیرۆر ده‌ستگیركراوه‌،هه‌روه‌ها هێزێكى تر به‌ئه‌ركێك هه‌ستاون بۆ چاره‌سه‌ركردنى بۆمبه‌ جێندراوه‌كان له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ى ئه‌لبو خه‌میس-شارۆچكه‌ى عامریه‌ى فه‌لووجه‌ وله‌ئه‌نجامدا 14بۆمبى چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌ به‌بێ هیچ زیانێك،كه‌چى هێزێكى هاوبه‌ش دوو بۆمبى چێندراوى له‌ناوچه‌ى ئه‌لبو هه‌زیم دۆزیوه‌ته‌وه‌ وسێ بۆمبى چێندراوى دیكه‌ له‌میان ئه‌ركێكى پشكنین له‌ناوچه‌ى سبێحات له‌شارى گه‌رمه‌یش دۆزیوه‌ته‌وه‌.
    2-هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ڵاحه‌ددین وبه‌پاڵپشتى فرۆكه‌كانى سوپا به‌ئه‌ركى پشكنین وكیۆماڵكردنى كه‌رتى موتێبیجه‌ هه‌ستاون وله‌ئه‌نجامدا ته‌رمی تیرۆرستێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌مبارێكى قه‌باره‌ 1000لیتر كه‌كه‌ره‌سه‌ى پزیشكى عه‌مباركردبوو،له‌گه‌ڵ خاپووركردنى حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستان وتونێل ودوو ئۆتۆمبیلیش،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 6بۆمبی چێندراو دۆزراوه‌ته‌وه‌ وچاره‌سه‌ر كراون وهه‌روها كارگه‌یه‌كى چاكسازیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.
     
    ج-ده‌ستگیركردن به‌پێ كه‌یسى تاوانى جۆراوجۆر
    1-به‌مه‌به‌ستى جێ به‌جێ كردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى دادوه‌رى به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى زیقار توانیوه‌تى داواكراوێك ده‌ستگیربكات ،كه‌چى پۆلیسى میسان توانى 14داواكراو ده‌ستگیر بكات به‌پێ مادده‌ یاساییه‌ جیاجیاكان له‌گه‌ڵ داواكراوێك به‌پێ پرسى تیرۆر،لاى خۆیه‌وه‌ پۆلیسى واست توانى 8داواكراو ده‌ستگیر بكات،پۆلیسى به‌سڕه‌یش توانى 36داواكراو ده‌ستگیر بكات به‌پێ مادده‌ یاساییه‌ جیاجیاكان ،هه‌روه‌ها 6داواكراویش له‌لایه‌ن پۆلیسى موسه‌ننا ده‌ستگیركران.
     
    هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامن له‌پاراستنى خۆپیشاندانه‌كان سه‌ربارى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌ ئه‌منى وخزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه‌یان ،ئه‌م چالاكی وئه‌ركانه‌یش گرنگترین رووداوه‌كان بوون تا ساتى ئاماده‌كردنى ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وله‌داهاتوویشدا هه‌موو زانیارییه‌ نوێكان ده‌خه‌ینه‌ڕِوو.