حه‌دیسى بۆاه‌ع:سه‌رۆك وه‌زیران هه‌مواره‌ وه‌زاریه‌ چاكسازییه‌كانى پێشكه‌ش ده‌كات

ناوخۆ
  • 19-11-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    دكتۆر سه‌عه‌د حه‌دیسى وته‌بێژى فه‌رمى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌مواركراوه‌ وه‌زارییه‌ چاكسازییه‌كانى پێشكه‌ش ده‌كات.
    حه‌دیسى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)راگه‌یاند "عه‌بدولمه‌هدى لیستێك پێشكه‌ش ده‌كات به‌ژماره‌یه‌ك وه‌زیرى وه‌زاره‌ته‌كانى خزمه‌تگوزارى وئابوورى كه‌په‌یوه‌ندیدارن به‌دۆسییه‌ى چاكسازییه‌كان وبه‌ده‌مه‌و هاتنى داواكارى خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر ئاستى بژێوى وخزمه‌تگوزارى".
    ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"هه‌ندێك له‌پاڵێوڕاوه‌كان دیاریكراون وئه‌وان تر له‌ته‌واوبوون دان به‌پێ پێوه‌ره‌كانى پیشه‌یی ته‌واو وبڕواكانى سه‌رۆك وه‌زیران به‌توانا ولێهاتوویی پاڵێوراوه‌ نوێكان بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كانیان دوور له‌ده‌ستێوه‌ردان وكاریگه‌رى هێزه‌ سیاسیه‌كان ودیارى كردنیان".
    وتیشى "سه‌رۆك وه‌زیران به‌م نزیكانه‌ ده‌چێـته‌ په‌رله‌مان بۆ ده‌رخستنى خواستى به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى وه‌زارى"داوایشى له‌"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد پاڵپشتى بكه‌ن له‌م رێڕه‌وه‌ بۆ دانانى میكانزمێكى نوێ وپه‌یوه‌ست به‌پرۆسه‌كانى پۆستى وه‌زارى دوور له‌پشك پشكێنه‌ى سیاسی وحیزبایه‌تى وهاوپه‌یمانێتى كه‌ زاڵبوو به‌سه‌ر میكانزمه‌كانى دیاریكردن له‌حكومه‌ته‌كانى ڕابردوو".