بهغدا-اهع
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح بەبۆنەی ماڵئاوایی خوالێخۆشبوو عەدنان پاچەچی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەکەی کرد.
ئەمەش دەقەکەیەتی كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه كهوتووه:
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەدنان پاچەچی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانی و دیبلۆماتکار و خەباتگێڕ لە پێناو ئازادی و دیموکراسی، خوالێخۆشبوو (عەدنان پاچەچی) مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو ھەمیشە پشتیوانی گەلان بوو دژ بە دیکتاتۆریەت و لە ھەمان کاتدا کاری زۆری کردووە لە پێناو ھێنانەدی دیموکراسی لە عێراقدا.
بەم بۆنە خەمبارەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکارو ھەموو دۆستان و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین، خودای گەورە بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری خانەوادەکەیان بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
د. بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆمار